ئاسایشی سلێمانی: لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا ١٠ تۆمەتبار دەستگیرکراون
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، بە تۆمەتی جیاواز، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا 10 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە و سەرجەمیان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی به‌چه‌ند تۆمه‌تێك و به‌فه‌رمانی دادوه‌ره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له ڕۆژانی 18-22ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2024 توانیان له سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت و ته‌قه‌كردن و دروستكردنی پشێوی و ئاژاوه‌گێڕی 10 كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، به مه‌به‌ستی زیاتر سه‌قامگیری و ئارامیش ده‌ستگیرا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كه بێمۆڵه‌تانه‌ی به‌كارهێنرابون.
بەگوێرەی ئاسایش، ئەو کەسانە بە تۆمەتی "هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، تەقەکردن، دروستکردنی پشێوی و ئاژاوەگێڕی" دەستگیرکراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌كانی ( 413 و 342و 295) له‌یاسای سزادانی عێراقی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و دۆسیه‌كانیان ڕاده‌ستی یاسا كراون.
