ئێران و توركیا رێككەوتنێكی 10 خاڵی واژۆ دەكەن
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆك كۆماری ئێران و توركیا لەئەنكەرە كۆبوونەوەوەو رێككەوتنێكی 10 خاڵیان لەبوارە جیاوازەكانی پەرەپێدانی پەیوەندی ئابوری و بازرگان و پیشەسازو رۆشنبیری واژۆ كرد.
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران دوابەدوای سەردانەكەی بۆ توركیا لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رەجە تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا، بەبێ ئەوەی بچێتە ناو وردەكاری بڕیارەكانیان رایگەیاند "هەردوو وڵات چەند بڕیارێكی گرنگیان لەبارەی رووبەرووبونەوەی تیرۆریزمداوە".
بەبڕوای عەلی حەیدەری رۆژنامەنووسی پسپۆڕ لە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئێران، یەكێك لە تەوەرە سەركییەكانی نێوان سەرۆك كۆماری ئێران و رەجەب تەب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا، باسی هێزە كوردییە ئۆپۆزسیۆنەكانی هەردوو وڵات دەبێت و رەنگە هەردوو وڵات لەڕێی ڕێكەوتنێكی نهێنی چەند بڕیارێك لەبارەی هێزە كوردییە ئۆپۆزسیۆنەكانی ناو كوردستانی عیراق بدەن .
لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و توركیاوە،حەقی ئیغۆر بەرپرسی ناوەندی ئەستانبۆل بۆ كاروباری ئێران بە ئاژانسی رۆژنامەوانی فەرەنسی راگەیاند "پەیوەندییەكانی ئەم دوو وڵاتە هەمیشە ئاڵۆزو چەندمەودا بووە".
جێی ئاماژەیە ئەم دو وڵاتە زلهێزەی ناوچەكە لە بارەی بارودۆخ و روداوەكانی سوریاو پێشهاتەكانی ناوچەی قەرەباغی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، هەریەكەیان پشتی بەرەكی دژ بەیەكیان گرت.