پەرلەمانی عێراق كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ دیاری دەكات

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

پەرلەمانی عیراق شەمەی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان دیاریكرد.
پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد  كە ڕۆژی شەمەی داهاتوو 27ی كانوونی دووەمی 2024ی دیاریكردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان.
كارنامەی كۆبوونەوەكەی پەرلەمان، چەند تەوەرێكی جۆراوجۆری وەك یاسای بەكرێدانی زەوی كشتوكاڵی و خوێندەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای ڕێكەۆتنی خزمەتگوزاری ئاسمانی لە نێوان كۆماری عیراق و كۆماری سوریا و ڕاپۆرت و گفتۆگۆكردن لەبارەی پرۆژەیاسای واژۆی كۆماری عیراق لەسەر پرۆتۆكۆلی عەرەبی ڕێگریكردن و بنبڕكردنی بازرگانی بە مرۆڤەوە، بەتایبەتیش بازرگانی كردن بە ژنان و مناڵان لەخۆگرتوە.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار