عێراق و ئه‌مریكا لەبارەی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە ڕێککەوتن
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمریکا و عێراق لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوانیان دەکەن ، وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ئاشکرای دەکات لە كاتێکی دیاریكراودا هێزە بیانییەكان دەكشێنەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌ركه‌وتن و كۆتاییهاتنی خوله‌كانی دانوستانی به‌رده‌وامی نێوان هه‌ردولا كه له مانگی (ئاب/8)ی 2023ه‌وه ده‌ستیپێكردوه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دانوستانه‌كانی واشنتن و به‌غدا بونه هۆی پێویستی ده‌ستپێكردنی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی هه‌ردو وڵات له‌سه‌ر ئاستی گروپه‌كانی كار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش و مه‌ترسییه‌كانی و پێداویستییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی خشته‌یه‌كی كاتی دیاریكراو و ڕون كه ماوه‌ی بونی ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق دیاری بكات.
لەمبارەیەشەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند لەچەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوانیان دەکەن و لە دانانی خشتەیەکی کاتیش بۆ گۆڕینی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رەچاوی سێ خاڵ دەکرێت: هەڕەشەی داعش، پێداویستییەکانی کارکردن و ئاستی توانای هێزە ئەمنییە عێراقییەکان."
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەوەشی ڕونکردۆتەوە کە "دەستپێکردنی کاری لیژنەکە، پێشاندەری پابەندبوونی قووڵی ئەمریکایە بە سەقامگیریی هەرێمی و سەروەریی عێراق."
هاوکات هەریەک لە عێراق و ئەمریکاش ڕایانگەیاندووە، ئەم بڕیارە رێگە بە دروستبوونی هاوبەشیێکی درێژخایەنی دووقۆڵی لە نێوان ئەمریکا و عێراق دەدات و بەهۆیەوە په‌یوه‌ندییه‌كان دەگوازرێنه‌وه بۆ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی گشتگیر له‌ڕووی سیاسی و ئابوری و كه‌لتوری و ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه.
هه‌ردوولاش پاڵپشتی خۆیان بۆ كاری لیژنه‌كه‌و ئاسانكاری بۆ ئه‌ركه‌كانی و خۆبه‌دورگرتن له دروستكردنی به‌ربه‌ست یان دواخستنی كاره‌كانی راگه‌یاند.