بەرپرسێکی ئەمریکا: پێش هێرشە تیرۆریستییەکەی کرمان، ئێرانمان ئاگادار کردبۆوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕادیۆی فەردا لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە کە پێش لە هێرشی داعش بۆ رێ و رەسمی ساڵیادی قاسم سلێمانی، ئەمریکا لە پەیامێکی تایبەدا، کۆماری ئیسلامی ئاگادار کردبۆوە لە هێرشەکە.

بەرپرسێکی ئەمریکایی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥کانوونی دووهەم لە لێدوانێکدا کە بە شێوەی نووسراو بۆ رادیۆ فەردای ناردووە، رایگەیاند ئێرانیان لە هێرشەکەی داعش ئاگادار کردۆتەوە.

ئەو بەرپرسە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە رادیۆ فەردای گوتووە "  ئەمریکا سیاسەتێکی کۆنی هەیە لە سەر بنەمای " ئاگادارکردنەوە" لە گەڵ سەرجەم دەوڵەتەکاندا ئەم سیاسەتە پەیڕەو کراوە کە وڵاتان ئاگادار ئەکرێنەوە لە هەر مەترسییەکی تیرۆر."

رۆژی ٣ی کانوونی دووهەم، لە رێ و رەسمی چوارەمین ساڵیادی کوشتنی قاسم سلێمانی لە شاری کرمان، ٢ تەقینەوە روویدا و زیاتر لە ٩٠ کەس کوژران و ٢٠٠ کەس بریندار بوون دواتر داعشی خواراسان ، بەرپرسایەتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار