سوودانی لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەکانی گازیی کۆرمۆر لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرماندەیی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیژنەیەکی ئەمنی راسپاردوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر روداوی هێرشە موشەکییەکەی کێلگەی غازی کۆرمۆر.
راگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ هەینی، بڵاویكردەوە؛ بەفەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و بۆ بەدواداچون لە هێرشەكەی دوێنێ شەوی سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە پێكبهێنێت
ئەوەشی خستوەتەڕو، حکومەتی عێراق هەوڵدەدات ژێرخانی وڵات پەرەپێبدات و بژێوییەکی شایستە بۆ هاووڵاتیان دابین بکات و ئابوریی نیشتمانی بپارێزێت، بەڵام تێکدەرەكان کێڵگەی غازی کۆرمۆریان لە باشووری پارێزگای سلێمانی، هەرێمی کوردستان بە ئامانج گرتوە.
ئەوەشخراوەتەڕو، لەسەر ئەو روداوە تێکدەرانەیە، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی کردوە لیکۆڵینەوە لەسەر روداوەکە بکرێت و تەواوی نهێنییەکانی لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئاشکرا بکرێت.
لە راگەیەنراوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان باس لەوەشکراوە، سودانی داواشیکردوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنە بگیرێتە بەر کە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە و هەڕەشەی لەسەر پڕۆژەیەکی وزەی سنوری هەرێمی کوردستان دروستکردوە.