لەبەغدا یەكەم كۆبوونەوەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەعێراق بەڕێوەدەچێت
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەسەرپەرشتی سەرۆك وەزیرانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی عێراق و هاوپەیمانان بۆ تاووتوێكردنی پرسی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.
بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 27ی كانوونی دووەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی دەستپێكردنی خولی یەكەمی گفتوگۆی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئەمریكای كرد بۆ كۆتاییهێنان بەئەركی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
لەچەند رۆژی رابردودا فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كە یەكێكە لە دوو جێگرەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە " لەگەڵ ئالینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووتەوەو نامەیەكی گرنگمان لە حكومەتی ئەمریكاوە بۆ حكومەتی عێراقی پێگەیشت".
وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی وتوە "نامەكە لەلایەن سەرۆك وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە تاووتوێدەكرێت و هەنگاوەكانی داهاتوو لەسەر ئەو بابەتە دەگیرێتەبەر".