پهرلهمانی عێراق سهرۆكی ههڵنهبژارد و دانیشتنهكهی دواخست
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیاربوو له دانیشتنی ئهمڕۆیدا، پهرلهمانی عێراق بڕگهی ههڵبژاردنی سهرۆكی پهرلهمان یهكلا بكاتهوه، بهڵام دوای دواخستنی ئهو بڕگهیه هیچ بڕگهیهكی دیكهی نهخسته بهرنامهی كارهكانییهوه و دانیشتنهكهی بۆ سێشهممهی داهاتو دواخست.
نوسینگەى راگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە؛ ئەنجومەنى نوێنەران بڕگەى هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێی بۆ ئەنجومەنەکە دواخست.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەم دواخستنە تا ئەو کاتەیە دادگاى فیدراڵى ئەو سکاڵایانە یەکلایی دەکاتەوە کە لە کاندیدێکى ئەو پۆستە و جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق تۆمار کراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دواى لابردنى محەمەد حەلبوسى لە پۆستى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، تا ئێستا هیچ کەسێک بۆ ئەو پۆستە یەکلایی نەبوەتەوە و بڕیاربو ئەمڕۆ بەپێى ئەو خشتەى کارەى لەلایەن ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقەوە بڵاوکرابوەوە، ئەو پرسە یەکلا ببێتەوە.
ڕۆژی سێشەممە (14ـی تشرینی دووەمی 2023) دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایهوه.
حەلبووسی لە ساڵی 2018ـەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو، هاوکات سەرۆکی حزبی تەقەدومە، پێشتر و بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان، لە 29ـی ئابی 2017، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە زۆرینەی دەنگ حەلبووسی کردە پارێزگار.
بۆ هەڵبژاردنی کەسێکیش بۆ شوێنی حەلبوسی ١٣ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران گەڕی یەکەمی دەنگدانی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە رێکخست و تێیدا شەعلان ئەلکرەیم کاندیدی تەقەدووم بە بەدەستھێنانی ١٥٢ دەنگ زۆرترین دەنگی بەدەستھێنا، بەڵام دواتر گەڕی دووەمی دانیشتنەکە دواخرا.