عێراق تەواوبوونی دیوارە کۆنکرێتییەکەی سنووری نێوان خۆی و سوریای راگەیاند

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق  چالاکییە ئەمنییەکانی دیواری کۆنکرێتی ناوچەی باغؤسی نێوان سنوری عێراق و سوریا ڕاگەیاند و دەشڵێت لە رێگەی ئەو دیوارەوە رێگری لە کردەوەکانی قاچاخ و چەکدارانی داعش دەکرێت، ئەرکی ئاسایشی دیوارەکەش لە دەستی هێزەکانی پاسەوانی سنور دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لە مەراسیمێکدا ئەو دیوارە کۆنکرێتییەی کردەوە کە بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی لەگەڵ سوریادا دروستیکردووە.

لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەو دیوارە کۆنکرێتییە دەکەوێتە سنوری رۆژئاوای عێراق و رۆژهەڵاتی سوریا، بنیادنانی ئەو دیوارەش لە ریزی ئەو پتەوکارییە ئەمنییانەیە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە، بۆ بەهێز کردنی ئاسایشی سنورەکان جێبەجێکراوە

ئەوەشخراوەتەڕو، ئەو دیوارە هاوکار دەبێت لە رێگریکردن کردەوەکانی قاچاخ و بەرەنگاربونەوەی چەکدارانی داعش، ئەرکی ئاسایشی دیوارەکەش دەسپێردرێت بە هێزەکانی پاسەوان سنور.

هاوکات بە وتەی تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دیوارەکە درێژەپێدەری دیوارێکی پێشووە کە دوو ساڵ لەمەوبەر کاری لەسەر کراوە، درێژییەکەی ٥٠ کیلۆمەتر دەبێت و ١٥ ملیار و ١٤٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دیناری تێدەچێت، بڕیاریشە جێبەجێکردنی دیوارەکە بەردەوام بێت تاوەکو تەواوی ٦٠٠ کیلۆمەتری سنووری عێراق و سوریا بگرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار