لەهێرشێكی درۆنیدا سێ سەربازی ئەمریكا كوژران

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

لەئەنجامی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لەسنوری ئەردەن – سوریا سێ سەربازی ئەمریكی كوژران و 24ی تریش بریندار بوون.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی هێرشكەی بنكە سەربازییەكەیان رایگەیاند "ئەو هێرشەی كە كرایە سەر هێزەكانمان و بووە هۆی كوژرانی سێ سەربازی ئەمریكا، لەلایەن گروپە توندڕەوە پشتگیریكراوەكان لەلایەن ئێرانەوە كە كار لە سوریا و عێراق دەكەن ئەنجامدراوە".
سەرۆكی ئەمریكا  بەڵێنیشیدا "سزای بەرپرسانی ئەو هێرشە دەدەن كە هێزەكانی ئەمریكایان كردە ئامانج لەكاتی گونجاو و بەو رێگەیەی كە خۆیان هەڵیدەبژێرن".

هاوكات وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند"لەهێرشی درۆنێكدا بۆ سەر بنكەیەكی سوپای ئەمریكا لەسنوری ئەردەن - سوریا، سێ سەربازی ئەمریكا كوژران و 24 سەربازی دیكەش برینداربوون".
 ئەمەش یەكەم هێرشە دەكرێتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ئەردەن.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار