ئێران رەتی دەکاتەوە لە پشت هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا بووبێت

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیدەکاتەوە تاران هیچ دەستێکی لە هێرشەکەی سەر ئەمریکییەکان هەبێت و دەڵێت، "ئەو دەنگۆیانە ئامانجی سیاسییان هەیە" و ئەمریکاش تاوتوێی بژاردەکانی دەکات بۆ وەڵامدانەوە.

ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە تۆمەتەكانی سەر ئێران لە بوونی پەیوەندییان بە هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا ڕایگەیاند، تاران دەستوەردانی خۆی لە هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە نێوان ئوردن و سووریادا ڕەتدەكاتەوە، كە بووە هۆی كوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی ٣٠ سەربازی دیكە.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەم تۆمەتانە ئامانجێكی سیاسییان هەیە و ئامانجیان هەڵوەشاندنەوەی ڕاستی ڕووداوەكانی ناوچەكەیە.

شەوی ڕابردووهێرشکرایە  سەر بنکەی تاوەر-22 ی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر سنووری ئوردن-سووریا لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانەوە ، كە بووە هۆی كوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی ٣٠ سەربازی دیكە.، بەپێی ئامارەكانی پنتاگۆن، دوو هەزار و ٩٠٠ سەربازی ئەمریكی لە بنكە سەربازییەكانی ئوردندا هەن.

هاوکات بەرپرسێکی ئەمریکیش باسی لە وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە کردو رایگه‌یاند، ئێستا بژاردەکان تاوتوێ ده‌كرێن و لە بەیاننامەیەکی پنتاگۆنیشدادا هاتووە، کە هەشت سەربازی ئەمەریکی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی لە دەرەوەی ئوردن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە پێگەی سەربازی "تاوەری 22" کە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن، 350 سەربازی ئەمەریکی لەخۆدەگرێت، وەک بەشێک لە هێزەکانی سوپا و هێزی ئاسمانی، کە ئەرکیان بەرەنگاربوونەوەی داعشە.

لای خۆشیەوە ئوردن ئیدانەی ئەو هێرشەکەی سەر بنکەکەی ئەمەریکای کرد.

ئەمە یەکەم جارە لە دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە 7-10-2023ـەوە سەربازی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجامی هێرشی درۆنی یان مووشەکی دەکوژرێت و تائێستا هیچ گرووپ یان رێکخراوێک بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە نەگرتووەتە ئەستۆ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار