بە موشەک هێرشکرایە سەر سوپای پاسدارانی ئێران
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمرۆ دووشەمە 29/1/2024 ئاژانسەکانی هەواڵی سوریا رایانگەیاند ، کە بەرگرییە ئاسمانییەکانی سوریا لە بەرامبەر هێرشێکی موشەکی سوپای ئیسرائیل لە باشووری دیمەشق کەوتوونەتە کار.
سەرچاوەیەکی نزیک بە هاوپەیمانەکانی ئێرانیش لە سوریا بە ئاژانسی هەوالی رۆیتەرزی راگەیاند ، کە هێرشەکە بۆ سەر ناوچەیەکی تایبەت بە سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجام دراوە.
هاوکات ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به سكای نیوز عه‌ره‌بی وت: "ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت ڕوویاندا، كه پێده‌چێت سوپای ئیسرائیل یه‌كێك له كێڵگه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌بی باشووری دیمه‌شقی كردبێته ئامانج كه به یه‌كێك له باره‌گاكانی میلیشیای حزبوڵای لوبنان و سوپای پاسدارانی ئێران داده‌نرێت".
وتیشی: "به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانی سوپای سوریا هه‌وڵی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانیان دا و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به قوربانییه گیانییه‌كان نییه".
هەر لەم بارەیەوە میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی نزیك مه‌زارگه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب له سوریا دوو كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش دیمه‌نی به‌ئامانجگرتنی باره‌گاكانی سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب بڵاوكرایه‌وه: