هەڵوێستی حكومەتی عێراق لەبارەی كوژرانی سێ سەربازەكەی ئەمریكا

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 
حكومەتی عێراق ئیدانەی هێرشەكەی سەر سنوری ئوردن و سوریا دەكات كە بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریكا كوژران.
باسم عەوادی، گوتەبێژی حكومەتی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو لەبەشێكیدا دەڵێت "حكومەتی عێراق ئیدانەی ئەو هێرشەی ئەمدواییە سەر سنووری سووریا و ئوردن دەكات و بەنیگەرانییەكی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارەكانی ناوچەكە دەكات".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "لەكاتێكدا عێراق داوای كۆتاییهێنان بەتوندوتیژی دەكات و ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ كاركردن لەسەر داڕشتنی رێسای بنەڕەتی مامەڵەكردن بۆ ئەوەی ناوچەكە بەدووربگرێت لە كاریگەری زیاتر و رێگریكردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێكان".
وتەبێژی حكومەتی عێراق لە راگەیەنراوەكەیدا ئەوەشی وتوە " رەنگدانەوەی ئەم پێشهاتانە هەڕەشە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەكات و هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لاواز دەكات و  بازرگانی و ئابووری و دابینكردنی وزە دەخاتە مەترسییەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار