باڵیۆزی ئەمریكا: بانكی هودا پشتیوانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی دەكات
 
                        
                    2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
باڵیۆزی ئەمریكا رایگەیاند ئەمریكا بانكی هودای سزادا كە وەك دامەزراوەیەكی سەرەكی بۆ سپیكردنەوەی پارە دۆلاری ئەمریكی دەستبكەوێت و پشتیوانی رێكخراوە تیرۆریستییە بیانیەكانی وەك فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی بكات. 
ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس لەبارەی سزادانی بانكێكی عێراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە " وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ئەمڕۆ بانكی هودای وەك دامەزراوەیەكی سەرەكی بۆ سپیكردنەوەی پارە ناساند، هەوڵدەدات دۆلاری ئەمریكی دەستبكەوێت و پشتیوانی رێكخراوە تیرۆریستییە بیانیەكانی وەك فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی بكات، هەروەها سزای ئابووری بەسەر بەڕێوەبەری رێپێدراوی بانكەكەدا سەپێندرا".
باڵیۆزی ئەمریكا ئەوەشی نوسیوە "ئەم رێكارانە هاوكاری هاریكاری سیستمی دارایی عێراقی و پرۆژە بازرگانییەكانی عێراق دەكات تا خراپ بەكارنەهێنرێن، كارەكانمان لەگەڵ حكومەتی عێراقی ئایندەی ئابوری عێراق بەهێز دەكات".
 
 
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                     
                         
  
                         
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                         
                        