یاساناسێكی عێراق: فەرمانگەی پەیوەندییەكان و نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم نادەستوورین

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

شارەزایەكی بواری یاسایی عێراقی رایگەیاند فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و ئەو نوێنەرایەتییانەی كە حكومەتی هەرێم هەیەتی لە دەرەوە نادەستوورین.
ئەمیر دەعمی شارەزای یاسایی ناسراوی عێراقی، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند "فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەو نوێنەرایەتییانەی كە حكومەتی هەرێم هەیەتی لە دەرەوە نادەستوورین".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئەو نوێنەرایەتییانە لەدوای ساڵی 2003ەوە دامەزراون و حكومەتی فیدراڵی چاوپۆشی لێكردووە بەهۆی موجامەلەی سیاسییەوە".  
"لە مادەی 121ی دەستووری عێراق، بڕگەی چوارەم، مافی دامەزراندنی نوسینگە دەدات بەهەرێمەكان و پارێزگاكان تەنها لەناو باڵیۆزخانەكانی عێراقدا بۆ ئەوەی تەنها گرنگی بەكاروباری كلتووری بدەن". ئەمیر دەعمی وا دەڵێت.
وتیشی "داڕشتنی سیاسەتی دەرەوە بەپێی دەستووری عێراق مافی وەزارەتی دەرەوەی عێراقە، چونكە بوونی نوێنەرایەتی هەرێم لەهەندێك وڵاتدا لەوانەیە لەگەڵ سیاسەتی حكومەتی فیدراڵیدا گونجاو نەبێت، حكومەتی عێراق لەوانەیە پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا نەبێت كە نوێنەرایەتی هەرێمی تێدایە". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار