حکومەتی عێراق چەک لە هاوڵاتییان دەکڕێتەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەمەبەستی سنورداركردن و هەڵگرتنی چەك لەلایەن هاوڵاتیانەوە حكومەتی عێراق بڕی یەك ملیار دیناری بۆ كڕینەوەی چەك تەرخان كردوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، تیمی راگەیاندنی حکومەتی عێراق بڵاوی کردەوە، لە ئێستادا لە هەنگاوی یەکەمدان بۆ نەهێشتنی چەکی بێ مۆڵەت لە عێراقدا و تۆمارکردنی سەرجەم چەکەکان. 

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە بڕی یەک ملیار دینار بۆ هەموو فەرمانگەیەکی پۆلیس تەرخانکراوە بۆ کڕینەوەی چەکی بی مۆڵەت لە هاوڵاتیان.

هەر لەم بارەیەوە، لیوا حەیدەر مەجید، لە تیمی راگەیاندنی حكومەتی عێراق رایگەیاند: هەڵمەتی سنورداركردن و رێكخستنەوی چەك بەسەرپەرشتی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و بەهاوكاری وەزارەتی ناوخۆ دەستیپێكردوە كە مەبەست لێی قەتیسكردنی چەكە لە دەستی دەوڵەتدا.

وتیشی: سنورداركردن و رێكخستنەوەی هەڵگرتنی چەك لەلایەن هاوڵاتیانەوە، یەكێكە لە بەرنامەكانی حكومەت كە پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی چەكیان هەیە جۆی چەكەكە و خاوەندارێتیەكەی تۆمار بكەن و هەڵمەتەكە بەپێی یاسا و بڕیاری (24045ـی ساڵی 2024) حكومەتە .

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ٢٤ـی ئەم مانگە رایگەیاند، لە رێگەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە یەک ملیار دیناریان بۆ هەر فەرماندەییەکی پۆلیس لە شارەکانی عێراق جگە لە هەرێم تەرخان کردووە بۆ کڕینەوەی چەکی بێ مۆڵەت لە هاوڵاتیان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار