لقی‌ سلێمانی‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌: تا سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بین له‌ کارکردن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لقی‌ سلێمانی‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ئاشكرایكرد كه‌ تا سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بن له‌ کارکردن و گەر شایستە داراییەکانیان دابەشنەکرێت توانای‌ به‌رگه‌گرتنیان نامێنێت و بایكۆت ده‌ستپێده‌كه‌ن.

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویان کردەوە، ئاشکرایە قەیرانی دارایی بە گشتی تەنگی بە هەموان هەڵچنیەوە و بە ئەستەم دەتوانرێت بەردەوام ببدرێت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی، دواکەوتنی موچە و پێنەدانی سێ مانگی دیکە لە موچەی ساڵی 2023 هێندەی تر ژیان و گوزەرانی کارمەندانی تەندروستی قورستر کردوە.

ئەوەشخراوەتەڕو، لە کاتێکدا زۆربەی نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان چەند شار و شارۆچکەیەکی دەوروبەر بایکۆتیان کردوە و نەخۆشەکانیان رو لە شاری سلێمانی دەکەن، هێندەی تر ئەرکی سەر شانی کارمەندانی تەندروستی سلێمانی قورستر بوە، زیاتر لە 40 رۆژە زۆربەی پزیشکەکان دەوامیان جێهێشتوە.

كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ئاماژەبەوەشدەکەن کە هێشتا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی هیچ پێزانینێکیان نییە بۆ رۆڵی گرنگی کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران و چینی و توێژەکانی دیکە ، و وەک خۆیان تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتو بەردەوام دەبن لە خزمەتی نەخۆش و هاوڵاتیان، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە و ناچار دەبن سێکتەری تەندروستی بەجێبهێڵن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار