حیزبوڵا هێرشەکانی بۆ سەر ئەمریکا راگرت

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەبو حسێن حەمداوی ئەمینداری گشتی لیواکانی حزبوڵای عێراق رایگەیاند،لەپێناو شەرمەزارنەکردنی حکومەتی عێراق ، بەردەوام دەبن لە پاراستنی مافی فەڵەستینییەکانی غەزە بە رێگای دیکە، بڕیاریان داوە سەرجەم هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە رابگرن.

کەتایبی حیزبوڵڵا دەڵێت، لەمەودوا و تا کاتێکی نادیار، تەنیا ئەگەر هێرش بکرێتە سەریان دەست دەکەنەوە و وەڵام دەدەنەوە.

ڕاگەیەندراوەکەی حیزبوڵآ  دوای ئەوە دێت جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەوانان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە واشنتن رایگەیاند، بڕیاری پێویستم لە بارەی شێواز و چۆنێتی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئوردن دا، بەڵام پێویست بە شەڕی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناكات و وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكاش رایگەیاند: دەكرێت وەڵامدانەی هێرشەكەی سەر سەربازەكانمان لە  ئوردن بەچەند قۆناغێك بێت.

لەبارەی تێوەگلانی ئێران لە هێرشەکانیش وەک ئەمریکا ئاماژەی پێدەکات  لە ڕاگەیەندراوەکەیدا حیزبوڵا دەڵێت،"کۆماری ئیسلامی ئاگاداری چۆنیەتی هێرشەکانیان نین و زۆرجار روبەروی فشار دەبونەوە و تۆمەتبار دەکران بە فراوانکردنی ئاڵۆزییەکان".

لە راگەیەنراوی ئەبو حسێن حەمداوی باس لەوەشکراوە، بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە خەڵکی غەززە بە رێگای جیاواز، شەڕکەرەکانی حزبوڵاش رادەسپێرێن کە بەرگری سادە لە خۆیان بکەن، ئەگەر هاتو ئەمریکییەکان تەنگیان پێ هەڵچنین. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار