بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند کە بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە سێ‌ تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن".

پۆلیسی سلیمانی ئاماژەی بەوەشکردووە کە  "لەئێستادا ئەو تۆمەتبارانەى دەستگیر کراون کە دوو پیاو و ژنێکن بە ناوەکانى (ت، م، ج / م، ب، ك / س، ك، ش ).بە ناسنامە عەرەب، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (٢) لەیاسای نەهێشتنی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار