بەهۆی نەخۆشییەوە چین هاوردەکردنی ئاژەڵی عیراقی قەدەغەکرد
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیدارەی گشتیی گومرگی چین بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەوە بڕیاریدا هاوردەکردنی ئاژەڵ لە عیراقەوە قەدەغەبکرێت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئیدارەی گشتیی گومرگی چین لە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤وە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی "زمانی شین" لە ئاژەڵانی زیندوودا بە تایبەت مانگا و مەڕ، بڕیاریداوە هاوردەکردنی ئەو جۆرە ئاژەڵانە بۆ وڵاتەکەی لە عیراقەوە قەدەغە بکات.
نەخۆشی زمانی شین نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە تووشی مەڕ و مانگا دەبێت و لە رێگەی مێرووەکانەوە دەگوازرێتەوە، هەروەها رێژەی تووشبوونی ئەم نەخۆشیە لە مانگا زۆرترە بەراورد بە مەڕ، ماوەی نەخۆشییەکە یاخود هەوکردنەکە زیاتر لە هەفتەیەک دەخایەنێت.
بابهتی پهیوهندیدار