رۆیته‌رز: ئێران ئه‌فسه‌ره‌ باڵاكانی له‌ سوریا ده‌كشێنێته‌وه‌

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند ئێران بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەی ئەفسەرەباڵاکانی سوپاکەی لە سوریا کەمدەکاتەوەو زیاتر پشت بە میلیشیا شیعەکان دەبەستێت.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە زاری پێنج سەرچاوەی جیاوازەوە بڵاویکردەوە، کە ئێران بە بڕیارێکی بەپەلە ژمارەی ئەفسەرە باڵاکانی لە سوریا کەمدەکاتەوە دەشڵێت بڕیارەکەی ئێران بۆ خۆبه‌دورگرتنه‌ له‌ شه‌ڕی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.

سوپای پاسدارانی ئێران 10 ساڵ لەمەوبەر بۆ یارمەتیدانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لە شەڕی ناوخۆیی سوریا چوه‌ ناو خاكی سوریاوه‌، به‌ڵام له‌ كۆتایی ساڵی رابردوه‌وه‌ هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ده‌یان ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی كردوه‌ته‌ ئامانج و كوژراون لەنێویاندا یەکێک لە جەنەڕاڵە باڵاکانی هەواڵگریی سوپای پاسداران بوو.

باس له‌وه‌شكراوه‌، دەسەڵاتدارانی ئێران نیگەرانی خۆیان گەیاندوەتە حکومەتی سوریا ئاخۆ چۆن زانیاریی بەرپرسانی ئێرانی لەناو هێزەکانی سوپای سوریا دزەی پێکراوەو ڕاوێژكارانى سوپاى پاسداران دەکرێنە ئامانج؟.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئێران هیچ نیازێکی نییە سوریا بەجێبهێڵێت به‌ڵام ده‌یه‌وێت رێگری له‌ فراوانی شه‌ڕ بكات له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ به‌هۆی هێرشی گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ عێراق و سوریا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا نزیکبۆتەوە.

یەکێک لە سەرچاوەکانیش، کەبەرپرسێکی باڵای ئاسایشی ئێرانە ڕایگەیاندووە، فەرماندە باڵاکانی ئێران لەگەڵ دەیان ئەفسەری پلە ناوەنددا سوریایان بەجێهێشتووە.

سەبارەت بە چارەنوسی ئەو ئەفسەرانەش ڕۆیتەر دەڵێت ،سێ لە سەرچاوەکان باسیانلەوەکردووە کە، ئەفسەرەکانی گەڕاونەتەوە ئێران ئۆپەراسیۆنەکانی سوریا لە دوورەوە بەڕێوە دەبەن و لەلایەن  حزبوڵڵاوە یارمەتی دەدرێن، سەرچاوەیەکی دیکەش دەڵێت، بەرپرسێکی  نزیک لە ئێران باسی لەوەکردووە کە ژمارەیەک ئەفسەر ماونەتەوەو تەنها ئۆفیسەکانیان جێهێشتووە و خۆیان ون کردووە و جموجۆلەکانیان کەمکردۆتەوە.

 جێی ئاماژەیە دوابەدوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەزە ، ملیشیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران نزیکەی 160 هێرشی جۆراوجۆریان کردۆتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و ئێران و یەکێک لە هۆکارەکانی جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی ئێرانیش خۆئامادەکردنێتی بۆ وەڵامدانەوەکەی ئەمریکا بۆ ئەم هێرشەی دوای کە کرایە سەربنکەیەکیان( تاوەر ٢٢ )لە ئوردن کەتیایدا چەند سەربازێکی ئەمریکی کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بووون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار