بڕیاری لێبڕین لە مووچەی پەرلەمانتارانی عیراق دەدرێت
10 مانگ لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا سزای ئەو ئەندام پەرلەمانانە بدات کە بەبێ مۆڵەت ئامادەی دانیشتنی ئەنجومەنەکە نابن.
موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند "داوای له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێك بده‌ن بۆ بڕینی بڕی یه‌ك ملیۆن دینار له مووچه‌ی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ به‌بێ مۆڵه‌ت له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا ئاماده نه‌بێت".
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕوونیشکردووەتەوە "بڕیاره‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر دراو له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنەوە".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار