گوندێکی قەزای ئامێدی بۆردوومانکرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەیانیی ئەمڕۆ دووبارە سوپای تورکیا گوندی گوهەرزێی لە سنووری ناحیەی دێرەلوک لە قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد.
هێرش گوهەرزێ، دانیشتووی گوندی گوهەرزێ بە هاوڵاتی ڕاگەیاند "لە بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ تاوەکو ئێستا چەند جارێک لەلایەن سوپای تورکیاوە گوندی گوهەرزێ بۆردوومانکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "زیاتر لە ١٠ گولـلە تۆپ بەر دەوروبەری گوندەکە کەوتوون، هەروەها بەهۆی ئەم بۆردوومانەوە دانیشتووانی گوندەکە ترساون و لە ماڵەکانیان هاتوونەتەدەرەوە".
بابهتی پهیوهندیدار
