بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق زیادیکردووە
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵی ئاشکراد و ڕایدەگەیەنێت مانگی رابردوو تێكڕای نهوتی فرۆشراو ١٠٣ ملیۆن و ٥٠٨ هەزار و ٤٣٨ بەرمیل بووە.
ئەمڕۆ هەینی ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند " مانگی رابردوو تێكڕای نهوتی فرۆشراو ١٠٣ ملیۆن و ٥٠٨ ههزار و ٤٣٨ بهرمیل بووه، هەروەها كۆی داهاتی ئەو مانگە بریتیی بووه له ههشت ملیار دۆلار كه نرخی ههر بهرمیلێك نهوتیش به ٧٧،٥٣٦ دۆلار ههژماركراوه".
ئاماژە بەوەشکراوە "داهاتی مانگی کانونی دووەم یە ملیار و ٢٥ ملیۆن و ٦١٦ هەزار دۆلار بووە، هەروەها کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی یەک لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ١٠٢ ملیۆن ٢٥ هەزار بەرمیل بووە، هاوکات بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن ٤٦٤ هەزار بەرمیل بووە".
رۆژی ١٥ی كانوونی دووهمی ٢٠٢٤ ئاژانسی ئێس ئاند پی گلۆبال پلاتس بڵاویکردەوە "عێراق لە مانگی یەکی ئەمساڵدا لە رۆژێکدا ٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنراوی زیادیکردووە، زیادبوونی بەرهەمهێنانەکەش لە هەرێمی کوردستانەوە بووە".