ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمریکا سزای بەسەر دامەزراوەیەکی ئێرانی و چوار دامەزراوەی هۆنگ کۆنگیدا سەپاند بە تۆمەتی ئەوەی رۆڵیان هەبووە لە پەرەپێدانی سیستمی مووشەکی بالسیتی و درۆنی ئێرانیدا.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا بڵاویکردوەتەوە: بەتۆمەتی کڕینی تەکنەلۆژیا و پێداویستی بۆ پڕۆگرامی موشەکی و درۆنی ئێرانی،  ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا سزای چەند كۆمپانیایەكی ئێرانی و چینی داوە.

ئەمەش لەکاتێکدا رۆژی چوارشەممە (31ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەت گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر سێ دامەزراوە و کەسایەتی لە تورکیا و لوبنان سەپاند کە تۆمەتباری کردوون بە فرۆشتنی کاڵا بۆ پارەدارکردنی سوپای پاسداران و حزبوڵڵا.

گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا، دامەزراوەکان و حکومەتی سووریا بە فرۆشتنی کاڵای ئێرانی سەدان ملیۆن دۆلارییان دەستکەوتووە و فرۆشتنی ئەو کاڵایانە بووەتە سەرچاوەی داهاتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، حزبوڵڵا و  گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە ناوچەکەدا.

هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر حوسێن موئنیس، سەرۆکی بزووتنەوەی ماف لە پەرلەمانی عێراقیشدا سەپاند کە تۆمەتباری کردبوو بەوەی کەلوپەلی بۆ سوپای پاسداران گواستووەتەوە.

وەزارەتەکە جەختی لەوەشکردەوە، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە راگرتنی چالاکییە نایاساییەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار