گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق باره‌گاكانیان چۆڵ ده‌كه‌ن
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌رپرسێكی عێراق بۆ تۆڕی NBC Newsی ئه‌مریكیی ئاشكرا كردوه كه گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق باره‌گاكانیان چۆڵكردوه‌و چه‌كه‌كانیشیان گواستوه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وَت خۆیان له گورزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا بپارێزن كه به‌نیازه له وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئوردن بیكاته سه‌ریان.
تۆڕی میدیایی (ئێن بی سی نیوز)ی ئەمریکی ئێوارەی ئەمرۆ لە زاری بەرپرسێکی عێراقییەوە بڵاویکردەوە، گروپە چەکدارە عێراقییەکان بارەگاکانیان چۆڵکردوە و چەکەکانیان گواستوەتەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ لێدانەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.
هەر لەو بارەیەوە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵآویکردەوە، ئەمریکا ئامرازەکانی بەرگریکردنی لە بنکەی سەربازی ئەردەن پتەوکردوە، لە ئێستاشدا ئامادەکاری بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە دەکات کە بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژران و 40 سەربازی دیکەش برینداربون.
هه‌ر له‌سه‌ر وه‌ڵامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئاژانسی هەواڵی سكای نیوز به‌پێی لێدوانی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه فڕۆكه‌ی جەنگی له به‌ریتانیاوه به‌ره‌و ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌وتونه‌ته‌ڕێ، به‌تایبه‌ت فڕۆكه‌ی جەنگی بی1 كه له بنكه‌ی سه‌ربازیی لایكنهیس-ی ئاسمانیی له به‌ریتانیاوه به‌رزبووه‌ته‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كه به‌ڕێكه‌وتوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندبوو كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانێك وه‌رگیراوه بۆ وه‌شاندنی زنجیره گورزێك له دامه‌زراوه ئێرانییه‌كانی ناو عێراق و سوریا.