لە هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر عێراق بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی کوژرا

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

لە هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمەریکا بۆسەر گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی کوژرا.

میدیاکانی سەر بە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران ڕایانگەیاند "لە هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمەریکا بۆ سەر قائیم، عەباس دەڕاجی، بەرپرسی پاڵپشتیی لۆجیستیی حەشدی شەعبی کوژراوە".

هەروەها میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی باس لە کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 10 چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی دەکەن لە شاری قائیمی پارێزگای ئەنبار کە لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە کراوەتە ئامانج، جگە لەوەی ئەم هێرشانە زەبرێکی گەورەی بە چەکدارانی حەشدی شەعبی، بە تایبەتی حزبوڵڵا گەیاندووەو سەرجەم کۆگای چەک و تەقەمەنییەکانیان کراونەتە ئامانج و بەتەواوەتی لەناوبراون.

درەنگانی شەوی رابردوو لە تۆڵەی کوژرانی سێ سەربازی ئەمەریکی لە ئوردن، لەسەر فەرمانی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، چەند بنکەیەکی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی نزیک لەو سوپایە لە عێراق و سوریا کرانە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار