لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە ١٥٠ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستگیرکراون

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٤دا لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە ١٥٠ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لایەنی کەم ١٥٢ کەس لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی ئێرانەوە لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا دەستگیرکراون.

هەر بەپێی ئامارە بێت، لە مانگی ڕابردوودا ٨١ هاوڵاتی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون، هەروەها هەر لەو مانگەدا ٣٤ تورک، ١٤ بەلووچ و ژمارەیەک ھاوڵاتی عەرەب و گیلەک دەستگیکراون، هەروەها لەنێو دەستگیرکراوەکاندا ١٢ ژن و یەک منداڵی تیادابووە.

وەک ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژەی پیکردووە، لە مانگی یەک ٢٠ چالاکوانی ئایینی و هەشت خوێندکار و دوو مامۆستای زانکۆ و سێ ڕۆژنامەنوسیش دەستگیرکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار