لە هێرشێکدا چوار ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان شەهیدبوون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان شەهیدبوونی چوار ئەندامی ڕاگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی تورکیادا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە "دوێنێ هەینی ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە سوپای تورکیا ناوەندێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کردە ئامانج لە  ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، بە ئامانجگرتنەکە بووە هۆی شەهیدبوونی چوار لە ئەندامەکانی ئاسایش و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاشیگەیاند، ناوی ئەو کەسانەی شەهیدبوون بریتین لە "عەبدولسەلام حەمەد، ڕەبا حسێن، محەمەد یوسف، یامەن شەداد".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار