لە گوندێکی ناحیەی کانی ماسێ ١٠ گولـلە تۆپ کەوتنەخوارەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای شەڕێکی سەخت لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلایەکانی ١٠ گولـلە تۆپ لە ناوەڕاستی گوندی ڕاڤینای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ کەوتنە خوارەوە.

ڕەفعەت ساڵح، موختاری گوندی ڕاڤینایە بە هاوڵاتی ڕاگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ شەڕێکی زۆر سەخت لەنێوان سوپای تورکیا گەریلایەکان لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ روویدا، ١٠ گولـلە تۆپ لە ناوەڕاستی گوندی ڕاڤینا کەوتوونەتە خوار، گولـلە تۆپێک بە دووروی ١٠ مەتر لە دەوروبەری ماڵەکەم کەوتە خوار، دەیان تۆپی دیکە لە دەوروبەری گوندەکە کەوتوونەتە خوارەوە".

موختاری گوندی ڕاڤینایە ئاماژەی بەوەشکرد "زیانی گیانی نەبووە، دەنگی شەڕ و تەقە بەردەوام دەبیستین، یەکەمجارە گولـلە تۆپ بەو نزیکیە بکەوێتە خوارەوە".

گوندی ڕاڤینا بەدووری ١٢ کێلومەتر دەکەوێتە سنووری ناحیەی کانێ ماسێ لە سنووری پارێزگای دهۆک، نزیکەی ٥٠ خێزان تیادا دەژین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار