سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە سبەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاستێکی باڵادا کۆببنەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، هەڵبژاردنی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک و نەینەوا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە دەبن

بە گوێرەی زانیارییەکان ، کۆبوونەوەکە سەعات ١١ ی پێش نیوەرۆی رۆژی  یەک شەممە ٤/٢/٢٠٢٤ لەدەباشان دەبێت و تیایدا دۆخی ئێستای ھەرێم و عیراق و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ دەکرێت.

ھەروەھا پرسی پێکھێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک و نەینەواو پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوو تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبن.

شانده‌كه‌ی پارتی پێكدێت له‌ فازڵ میرانی، ئازاد بەرواری، مه‌حمود محه‌مه‌د و جه‌عفه‌ر ئیمینکی، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی، شاندی یه‌كێتیش له‌لایه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵەبانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاسۆ مامەند و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و قوباد تاڵەبانی ئەندامی شاندەكه‌ ده‌بن.

دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە لە 14 پارێزگای عێراق و کەرکووک بەڕێوەچوو، ئەوە دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتییە لە ئاستی باڵادا.

دوایین کۆبوونەوەی دوو حیزبە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان، 7ـی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو بوو کە لە ئاستی مەکتەبی سیاسیدا لە پیرمام کۆبوونەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار