ئوردن رەتی دەكاتەوە بەشداری هێرشەكەی سەر عێراقی كردبێت
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی فه‌رمی له سوپای ئوردن ڕه‌تیكرده‌وه، له بۆردومانه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له ناوخۆی عێراق به‌شداریان كردبێت و خاكی وڵاته‌كه‌یان به‌كارهێندرابێت.
ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی سەربازی لە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئوردن (سوپای عەرەب) رایگەیاند: دەنگۆی بەشداریكردنی هێزی ئاسمانی شاهانەی ئوردن لە هێرشە ئاسمانییەكانی سەر عێراق لەلایەن هێزەكانی ئاسمانی ئەمەریکاوە دورە لە راستییەوە و سەرلەبەری ئەوە هەواڵەی لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەكاندا ئاماژەی پێكراوە رەت دەكەینەوە.
ئاماژەی بەوەکردوە، هێزە چەکدارەکانی ئوردن رێز لە سەروەری خاكی عێراق دەگرن و پەیوەندی نێوان هەردو وڵات پەیوەندییەكی قوڵی برایانەیە وەك هەمو وڵاتانی دیكەی عەرەبی.
دره‌نگانی شه‌وی رابردو فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا رایگه‌یاند، له تۆڵه‌ی كوژرانی سێ سه‌ربازیان له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو له ئوردنی هاوسنور له‌گه‌ڵ سوریا كه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه باره‌گاكه‌یان كرایه ئامانج، هێرشیان کردوەتە سەر زیاتر لە 85 ئامانج لە عێراق و سوریا دژی سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە چەکدارەکانی نزیکیان.