ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بڵاوكرایه‌وه
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌سه‌ر بانگهێشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ئاماده‌بونی سه‌رۆك كۆماری كۆمار ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون پێشهاته‌كانی ئەم دواییەی عێراق بەتایبەتیش هێرشەکانی ئەمریکا.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه،و تیایدا هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به مه‌ترسی بۆسه‌ر دام و ده‌زگا ئه‌منییه "فه‌رمییه‌كان" وه‌سفكرد. وێڕای ئه‌وه‌ش به پێشێلی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و یاسابه‌ركاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه‌ی بۆ كرد.
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پاڵپشتی له گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌مو جۆره هێرشێك كرده‌وه كه بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق بكاته ئامانج، هه‌روه‌ها به ئامانجگرتنی ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی ڕاوێژكاری و مه‌شقی تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن ره‌تكرده‌وه.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، پاڵپشتی حكومه‌ت ده‌كه‌ن له ڕێگه‌نه‌دان به هیچ لایه‌نێك بۆئه‌وه‌ی عێراق رابكێشێته ناو گۆڕه‌پانی ململانێ كه ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌یبنێت.