پارێزگاری نوێی نەینەوا و سەرۆکی ئەنجومەن هەڵبژێردران
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمرۆ لە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای نەینەوا هەریەک لە پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن هەڵبژێردران، بڕیاریشە جێگرەکانی پارێزگاریش هەڵبژێردرێن.
محەمەد جاسم، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هاوڵاتی ڕاگەیاند "ئەمرۆ دووشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ لە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگادا، عەبدولقادر دەخیل وەک پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردا هاوکات دکتور ئەحمەد حاسود وەک سەرۆکی ئەنجومەن و محەمەد جبوری وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەن هەڵبژێردران".
ئاماژەی بەوەشکرد "وابڕیارە هەر ئەمڕۆ جێگرەکانی پارێزگار دەنگ لەسەر بدرێن، لەهەمان کاتدا ئەگەر هەیە دانیشتنەکە دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە".
ئەمڕۆ لە بەشێک لە ئەنجومەنی نوێی پارێزگاکانی عێراق یەکەم کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگا و سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکانی ئەنجام درا، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە ئەنجام نەدرا.