وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: عێراق دەیزانی وەڵامی هێرشەکان دەدەینەوە

10 مانگ لەمەوپێش



وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، لە دوای هێرشەکان عێراق دەیزانی وەڵامان دەبێت، وەزارەتەکە ئاماژە بەوەشدەکات بە وردی ئامانجەکانیان پێکاوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند "دوای هێرشه‌كان، عێراق ده‌یزانی وه‌ڵاممان ده‌بێت، دەستبەجێ دوای هێرشەکان عێراقمان ئاگادارکردەوە".

وتەبێژی دەرەوەی وەزارەتی ئەمەریکا ئەوەشی خستەڕوو "بە وردی ئامانجەکانمان پێکاوە و ڕەچاوی ئەوەکراوە کە زیان بە هاوڵاتییانی مەدەنی نەگات".

شەوی هه‌ینی ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ له ‌كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی له‌ تاوەری "تی-22"ی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی گروپ و میلیشیاكان له‌ عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد و 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکی کردە ئامانج، ئەم هێرشانە ژمارەی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

لە یەکەم لێدوانی حکومەتی عێراقدا وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند "هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر شارەکانی قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق پێشێلکردنی سەروەری عێراقە".

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار