لە دەریای سور هێرش کرایەسەر کەشتییەکی بەریتانی
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمپانیایه‌كی ئاسایشی ده‌ریایی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری سه‌ر به بریتانیا له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتوه.
کۆمپانیای ئیمبرۆ ئەمرۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکە ڕایگەیاند، کەشتییەکە ئاڵای باربادۆسی هەڵگرتوە و لە ڕۆژئاوای شاری حودەیدیە لە کەناری یەمەن کەوتوەتە بەر هێرشی چەکدارە حوسییەکان، بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتوتەوە.
هاوکات دامەزراوەی چاودێری ئاسایشی دەریای بەریتانیا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر کەشتییەکی بەریتانیی لە کەناری یەمەن
ئاماژەی بەوەشکردوە، چەکدارە حوسییەکان هێرشەکەیان ئەنجام داوە.
لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، گرژییەکان لە دەریای سور کە رێڕەوێکی گرنگی بازرگانییە، زیاترچڕ بونەتەوە،، چەکدارە حوسییەکانی یەمەن وەک پاڵپشتییەک بۆ حەماس هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان هاوکات ئه‌مریكا و بریتانیا لە وڵامدا له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوه‌وه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی حوسییه‌كان ده‌ستپێكردوه و به وه‌ڵامێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر ئازادی گه‌شتكردن له ده‌ریای سور وه‌سفیان كردوه .