ڕێکارەکانی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەگۆڕێت

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرایکردووە، ڕێوشوێنەکانی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی رەسمی دەگۆڕێت.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕایگەیاند "بانکی ناوەندیی لە دۆخێکی دڵنیاییدایە بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی کڕینی دۆلار و دووپاتیکردەوە کە یەدەگی پێویستیان ھەیە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "تێبینی زۆرمان لەسەر سیستمی ئێستای پارەدان بە گەشتیاران ھەیە، بەوپێیەی کە بەم سیستمە زەحمەتە گەشتیاریی ڕاستەقینە دۆلار بەدەستبھێنێت، ھەر بۆیە میکانیزمی نوێ لەو بارەیەوە جێبەجێدەکەین و گۆڕانکاریی لە ڕێکارەکاندا دەکەین".

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق وتیشی "دۆخى بانکی ناوەندیی سەقامگیرە، بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی کڕینی دۆلار یەدەگی پێویستمان ھەیە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار