کۆشکی سپی داوای لێبوردن لە عێراق دەکات
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لەکۆشکی سپی داوای لێبوردن دەکات و دەڵێت عێراقمان ئاگادار نەکردۆتەوە لە هێرشەکەی شەوی ٢ی شوبات کە کرایە سەر عێراق.
لەدوای هێرشەكانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، جۆن كێربی، وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی رایگەیاندبوو، بەر لە ئەنجامدانی هێرشەكان، بەرپرسانی عیراق ئاگاداركراونەتەوە، بەڵام لەو قسەیەی پاشگەزبووەوە و لە دوایین لێدوانیدا لەکۆشکی سپی له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی “داوای لێبوردن لە لێدوانێکی هەڵە دەکەم کە واشنتۆن پێش جێبەجێکردنی بۆردومانە ئاسمانییەکەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لەعێراق، بەغدای لەو هێرشە ئاگادارکردبێتەوە، لە راستیدا ئەو زانیارییە هەڵەبوو داوای لێبوردن دەکەم”.
درەنگانی شەوی 2ى شوباتی 2024 وهك كاردانهوهی كوشتنی سێ سهربازی خۆى لهبنكهی (تی-22)ی سنوری ئوردن، ئهمریكا هێرشهكانی بۆ سهر بنكه و بارهگاكانی گروپ و میلیشیاكان لهعێراق و سوریا دهستپێكرد، تێیدا 85 پێگە و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و موشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.
دواى ئهو هێرشهش کێربی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێش ئەنجامدانی ئەو هێرشانە، حکومەتی عێراقی ئاگادارکردوەتەوە و ئەمەش چەندجارێک لەلایەن عێراقەوە رەتکرایەوە، لهبهرامبهر ئهو لێدوانهدا، كێربى داواى لێبوردنى كرد.