داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا دەکرێت لە عێراق
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە کردووە و تیادا داوای دانیشتنێکی نائاساییان کردووە لەبارەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ لە نووسراوێکدا ١٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایان لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە کرد دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام بدات بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای کردنەدەرەوەی سەرجەم هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق، لەدوای ئەو هێرشانەی کرایەسەر هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی کە بووە هۆی کوژرانی بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی.
لەنوسراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە حکومەت ئەو یاسایە جێبەجێبکات کە ٥ی کانونی دووەمی2020 دەرکراوەو تایبەتە بە کۆتاییهێنا بە ئەرکی سەرجەم هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.
بابهتی پهیوهندیدار