ڤیدیۆ؛ ساتی بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلی سەرکردەکەی حیزبوڵڵا لە لوبنان

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەمێک لەمەوبەر لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێك لە باشووری لوبنان بۆردومانکرا و میدیاکانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، بەهۆیەوە سەركردەیەكی باڵای حزبوڵڵای لوبنانی بەناوی عه‌باس ئه‌لدبس و پاسەوانێكی  بەسەختی بریندار بوون.

كه‌ناڵی‌ "سكای نیوز عه‌ره‌بی‌"  له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌  له‌نزیك په‌یكه‌ری حه‌سه‌ن كامل سه‌باح له‌ ده‌روازه‌ی شاری نه‌بتییه‌ی لوبنانی به‌ ئامانجگیراوه‌ و تیایدا به‌رپرسێكی‌ سه‌ربازی‌ حزبوڵا به‌سه‌ختی‌ برینداربووه‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌سێكی‌ تردا كه‌ یاوه‌ری‌ بووه‌.

 سه‌رچاوه‌كان به‌ سكای نیوز-یان راگه‌یاندوه‌ كه‌ "عه‌باس ئه‌لدبس ناسراو به‌ (حاجی‌ عه‌بدوڵا) به‌رپرسی‌ سه‌ربازی‌ حزبوڵا له‌ بۆردوومانه‌كه‌دا به‌ئامانج گیراوه‌ ".

هەر لەم بارەیەوە کەناڵی حەدەس بڵاویکردەوە عەباس ئەدلبس لە هێرشەکەی  ئیسرائیلدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەی کوژراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە شەوی رابردوش لە ناوجەی مەشتەلی بەغدا ئۆتۆمبێلێکی دیکە بۆردومانکرا و بەهۆیەوە دوو فەرماندەی باڵای کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی کوژران و کەسیکی دیکەش بریندار بوو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار