zhyr

بە تۆمەتی بردنی زیاتر لە ٢٣٠ ملیۆن دینار بەرپرسێک سزادرا

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد بەرپرسێکی بانكی رافیدەین لە ساڵی ڕابردوو بە نایاسایی بڕی زیاتر لە ٢٣٠ ملیۆن دیناری بردووە، ئاماژە بەوەشکراوە دادگا ئەو بەرپرسەی سزاداوە.

ئەمڕۆ هەینی ٩ی شوباتی ٢٠٢٤ دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند "لە ئەنجامی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان دەستەی دەستپاکی بەرامبەر بە جێگری بەڕێوەبەری لقی خالیدییەی بانكی رافیدەین، دەركەوتووە ساڵی ٢٠٢٣ بە شێوەیەكی نایاسایی بڕی ٢٣٢ ملیۆن و ٦٨٤ هەزار و ٨٢٠ دینار کە دەکاتە  ١٧٧ هەزار و ٦٢٢ دۆلاری ئەمەریكی لە بانك بردووە".

دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد "توانراوە پارەکە بگەڕێندرێتەوە بۆ بانکەکە، هەروەها بە بڕیاری دادگا و لەسەر بنەمای مادەی ٣٦ی یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە سپیكردنەوەی پارە تۆمەتبارەكە ١٥ ساڵ سزای زیندانیكردن و بڕی ١٠ ملیۆن دینار سزادراوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار