zhyr

پەرلەمانی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر هێزەکانی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر داوای زیاتر لە ١٠٠ ئەندام پەرلەمانی عێراق له‌ باره‌ی كۆتاییهێنان به‌ ئه‌ركی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ ناوچەکە كۆببێته‌وه‌.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ شەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ پەرلەمانی عێراق کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە کۆدەبێتەوە و له‌ باره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق و کۆتایی هاتن بە ئەرکی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان گفتوگۆدەکات.

ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر پێشنیار و داوای ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری لایه‌نه‌ شیعییه‌كانه‌، كه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ واژۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ئەم کۆبوونەوە نائاساییە کۆکردەوە.

داواكاری و پێشنیار بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ دوای ئه‌و هێرشه‌ دێت كه‌ شه‌وی ٧ی ئه‌م مانگه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مەریكا كرایه‌ سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی حزبوڵڵای عێراق له‌ ناو به‌غدا و تێیدا سێ كه‌س كوژران، كه‌ یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای حزبه‌كه‌ بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار