دانیشتنه راوێژكارییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی دەكرێنە سەر خاكی عێراق،ئێوارەی ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد داوای دەرکردنی هێزە بیانییەکان کرا و و فراکسیۆنەکانی كورد و سوننە بەشداریان لە دانیشتنەکەدا نەکرد .
په‌رله‌مانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا سەبارەت بە کۆبونەوەکە راگه‌یاند كه دانیشتنه به سه‌رۆكایه‌تیی موحسن مه‌نده‌لاوی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌چووه و تیایدا داوای له حكومه‌تی سودانی كرد، بڕیاری ژماره 18ی ساڵی 2020 جێبه‌جێ بكات كه تایبه‌ته به ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق و كۆتایی هێنان به ئه‌ركه‌كانیان.
ئەو بڕیارەش دوای ئەوە درا کە له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه‌دا مه‌نده‌لاوی داواكارییه‌كی به واژووی 100 په‌رله‌مانتار ئاراسته‌ی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مان كرد كه پێشنیازه یاسایه‌كی تایبه‌ته به ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق..
بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەکانی سەر خاکی عێراق، 160 واژۆ کرابوو کە زۆرترینیان شیعەکان و بەشێکی کەمی سوننەکان بوون، بەڵام لە دانیشتنی ئەمڕۆ کەمتر لە 100 پەرلەمانتار ئامادەبووە.
هاوکات هه‌ندێك میدیای عێراقی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه په‌رله‌مانتارانی سوننه و كورد جگه له په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی سه‌ربه ره‌وته ئیسلامییه‌كان، ئاماده‌ی دانیشتنه راوێژكارییه‌كه نه‌بوون
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 7ی شوباتی 2024، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئۆتۆمبیلێكی له به‌غدا كرده ئامانج كه چوار كه‌سی تێدابوو، له‌و گورزه‌دا دوو سه‌ركرده‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا به‌ناوه‌كانی (ئه‌بوباقر ساعدی و ئه‌ركان عه‌لیاوی) كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون ،دواتر فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وه‌شاندنی ئه‌و گورزانه له تۆڵه‌ی كوشتنی ئه‌و 3 سه‌ربازه‌ی وڵاته‌كه‌ی بووه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له سنوری نێوان ئوردن و سوریا كوژران.