وەزیری دەرەوەی عێراق:ململانێکانی ئێران و ئەمریکا عێراق بەرەو جەنگ دەبەن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسێکی بەریتانی باسی لە ماترسییەکانی هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کردووەو لە خاکی عێراقدا و دەڵێت لەوانەیە عێراق بەرەو جەنگ ببەن.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی (بی بی سی) بریتانی راگەیاند، هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانی ئەمریکا و هێرشی گروپە چەکدارەکان لەوانەیە عێراق بەرەو جەنگ ببەن، لەوبارەیەشەوە نامەیەکی هۆشدارکردنەوەیان ئاڕاستەی گروپە چەکدارەکان کردوە و هەمان ئەو نامەیەش ئاڕاستەی ئێران کراوە .

وتیشی، "نیگەرانین لە دەسەڵاتی هەمو ئەو لایەنانەی لە عێراقدا هەیە، نەک تەنها ئێران، هەولیش دەدەین سەرجەم ئەو هەژمونانە نەهڵێن و سەرجەم بڕیارەکانی عێراق لە بەغداوە بدرێت." 

فوئاد حسێن ئەوەشی خستەڕو، پێویستە دانوستانەکانی کشانەوەی دو هەزار و 500 سەربازە ئەمریکییەکان دەستپێبکات، کە لە ساڵی 2014 وەک راوێژکاری سەربازی بۆ هاوکاریکردن لە رێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش هاتنە عێراق، چونکە ماوەی مانەوەیان تێپەڕاندوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، نامەیەک ئاڕاستەی گروپە چەکدارەکان کراوە و پێیان وتراوە، ئەگەر بەردەوام بن ئەوا عێراق بەرەو جەنگ دەبەن، هەمان ئەو نامەیەش ئاڕاستەی تاران کراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار