سێ لیژنە لەنێوان بەغداو واشنتۆن پێکهێنرا بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراق

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت دانیشتنەکان بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەستی پێکردووەو میدیا عێراقییەکانیش لەزارى سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویانکردەوە کە سێ لیژنە پێکهێنراوە. 

ئەمڕۆ دووشەممە، یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (X) رایگەیاند، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان لە خاکی عێراقدا دەستی پێکردووەتەوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، لەسەر بنەمای کۆبوونەوەکان خشتەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراقدا دادەرێژن هەنگاو بە هەنگاو تا ئەو کاتەی بەتەواوی ئەرکەکانیان لە خاکی عێراقدا بەزوترین کات کۆتایی پێدێت.

لەم بارەیەوە سایتى بەغداد الیوم بە پشتن بە ستن بە سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان بەغدا و واشنتن سەبارەت بە کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ئێوارەی دوێنێ کۆتاییهات دوای ئەوەی ڕێکەوتن لەسەر بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکانی نێوان بەغدا و واشنتن لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی سێ لیژنە لە نێوان بەغدا و واشنتۆن بۆ تەواوکردنی کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.

دوابەدوای هێرشێكی ئاسمانی ئەمریكا لەسەرەتای مانگی کانونی دووەمدا  بۆ سەر بنكەیەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەبەغدای پایتەخت  کە لەئەنجامدا دوو بەرپرسی دیاری بزووتنەوەی نوجەبا كوژران، محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی ئامادەبوونی  چوارەمین ساڵیادی كوژرانی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی، رایگەیاند «ئیتر هێزەكانی هاوپەیمانان هیچ جۆرە بیانویەكیان بۆ مانەوە لەناو عێراقدا نەماوەو داوای كشانەوەی هێزەكانیانی كرد».

 پرۆسەی دیپلۆماسی بۆ دەستپێکردنی وادەیەکی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئێستادا دەستی پێکردووە جێگەیباسە کەزیاتر لە دوو هەزارو ٥٠٠ سەربازی هاوپەیمانان لەعێراقدا هەن و لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی دژی داعش لە ناوچە جیجیاکان جێگیرکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار