پەرلەمانتارێکی عێراق وادەی هەمواری یاسای بودجە ئاشکرادەکات

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی ناردنی هەمواری یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاشکرادەکات، ئاماژە بەوەدەکات لەگەڵ وەزیری دارایی کۆبوونەتەوە.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "لە ماوەی ١٠ رۆژی داھاتوودا ھەمواری یاسای بودجە دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ گەیشتنیشی لیژنەکەیان وردبینی بۆ بڕگە و مادە ھەموارکراوەکان دەکات و دواتر بۆ پەسەندکردنی دەخرێتە دەنگدانەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لیژنەکەیان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەتەوە، بۆ دیاریکردنی خشتەیەک بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە بۆ ئەمساڵ و تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی کە لەبەردەم یاساکەدان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار