سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق: بۆ ده‌ستكه‌وتنی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی 150 هه‌زار پیاو خۆیان كردووه بە ژن

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایدەگەیەنێت تاوەكو ئێستا 300 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی ساخته ئاشکرابووە، ئاماژە بەوەشدەکات
ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی رایگه‌یاند "تاوەكو ئێستا 300 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی ساخته بۆ ده‌ستكه‌وتنی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرابووه".
ئاماژەی بەوەشکرد "ده‌سته‌كه‌مان مامه‌ڵه‌ی 900 هه‌زار خێزانی ته‌واوكردووه، به‌و پێیه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، گه‌یشته 7 ملیۆن كه‌س له عێراق".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق دەشڵێت "بۆ ده‌ستكه‌وتنی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، 150 هه‌زار پیاو خۆیان كردووه بە ژن".
روونیشیکردەوە " مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هاوتای مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره و ئه‌مه‌ش له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژارییه".
