وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ بازرگانانی مادەی هۆشبەر: ئەمساڵ توندتر دەبین

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وه‌زیری ناوخۆی عێراق  رایگه‌یاند، ڕێوشوێنه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بازرگانانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان توند بون و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ن ئه‌مساڵ رێوشوێنه‌كانیان زیاتر توند بكه‌ن به‌رامبه‌ریان.

ئەمڕۆ شەممە، لە پەراوێزی کۆنفڕانسی روبەڕوبونەوە و بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند: رێكارەكانی روبەڕوبونەوەی باندەكانی ماددە هۆشبەرەكان لە ساڵی رابردودا وەك "شەڕكردن" وابوە و بەدڵنیاییەوە ئەمساڵ زۆر توندتر دەبین بەرامبەریان.

وتیشی: یەكێك لە مەترسیدارترین تاوانەكان لە عێراق، سنور بەزاندنی باندەكانی ماددە هۆشبەرەكانە، بۆ رێگركردن لە هاتوچۆكردنیشیان بەغداد پێویستی بە هاوکارییەکی فراوانی نێودەوڵەتی هەیە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تاوانه‌كانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان یه‌كێكن له‌ مه‌ترسیدارترین تاوانه‌كانی سنور به‌زاندن و پێویستیان به‌ هاوكارییه‌كی فراوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌، به‌شداریكردنیشمان له‌م كۆنفرانسه‌دا به‌شێكه‌ له‌م هاوكارییه‌".

ئەمڕۆ کۆبونەوەی نێوان وەزیرانی ناوخۆی عێراق، ئوردن، سوریا و لوبنان بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمە هاوبەشەکانی  روبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە عوممان بەڕێوەچو.
 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار