کەسێکی نزیکی هادی عامری لە هێرشێکی چەکداریدا کوژرا
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوەڵزاوایەکى هادى عامرى، ئەمیندارى گشتیى رێکخراوى بەدر لە هێرشێکی چەکداریدا کوژرا لە باکوری بەغدا، و سەرچاوەکانیش دەڵێن بەهۆی کێسەی خێڵەکییەوە بووە.
ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه‌نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌واڵی كوشتنی دوو كه‌سی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق راگه‌یاند كه یه‌كێكیان سەبڕی عامری، هاوەڵزاوای هادی عامریەو ئامۆزایەکی لە ناوچەی راشدییەی باکوری بەغداد لە هێرشێکی چەکداریدا لە ئوتومبێلەکەیاندا کوژران.
ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه‌نیوز له زاری سه‌رچاوه‌كه‌وه ده‌ڵێت: "ته‌قه‌كه‌ره‌كان ماتۆڕسكیلێكیان پێبووه و دوای رووداوه‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون".
جێگەیباسە ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی نه‌كردوە و، تائێستاش هیچ لێدوانێكی ڕەسمی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه رانه‌گه‌یه‌ندراوه و چەند سەرچاوەیەکیش بە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە کە، کوشتنی ئەو دوو هاوڵاتییە بەهۆی کێشەی خێڵەکییەوە بووە.
هادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدرە و بە یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی حەشدەی شەعبی دادەنرێت.