تەرمی چالاکوانێکی سەر بە ڕەوتی سەدر دۆزرایەوە

7 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی چالاکوانێکی سەر بە رەوتی سەدر لەسەر رێگەی نێودەوڵەتیی بابل دۆزرایەوە و، چەکدارەکانی سەر بە سەرایا سەلامیش کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. 

دوای ئەوەی دوانیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە 19ی شوباتی 2024، لەلایەن "هەندێک کەسی نەناسراوەوە" رفێندرا، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 19-02-2024، تەرمی چالاکوانی سەر بە رەوتی سەدر، ئەیسەر خەفاجی لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی بابل دۆزرایەوە.

میدیاکانی عێراق لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویانکردووەتەوە، ئەو چالاکوانەی رەوتی سەدر کە چەکداری سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدریش بوو، لەرێگەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری "لەندگروزەر" لە بابلەوە بەرەو بەغدا رفێندرابوو.

هاوکات بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، لە ئێستادا گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سەرایا سەلام کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و، بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسی گشتیی سەرایا سەلام و بەرپرسی هەواڵگیری ئەو گرووپە چەکدارە گەیشتوونەتە بابل.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار